Heman Hussein Yaseen
20 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2023
هەولێر - AA
بەپێی کەشی پێشبینیکراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە کە ھاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بارانبارین ھەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای سبەی سێشەممە، بڵاوی کردووەتەوە کە ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەیانییدا نمە بارانی پچرپچر لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم دەبارێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارە، نمە بارانی پچرپچر لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەبارێت کە ھەندێکجار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت. پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە لەکاتەکانی شەودا.