Abdullah Shukur
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
گەشتی فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی تورکیا لە نێوان دیاربەکر-ھەولێر سبەی یەکشەممە بە سەردانی جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، مەھدی ئەکەر و جێگری پارێزگای دیاربەکر بۆ شاری ھەولێر دەستپێدەکات.
لە دوای ئەوەی ھەفتەی رابڕدوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو دەستپێکردنی گەشتی فڕۆکەکانی نێوان دیاربەکر-ھەولێری راگەیاندبوو، بەیانی سەعات 3 و نیوی پاش نیوەڕۆ جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی مەھدی ئەکەر و جێگری پارێزگاری دیاربەکر محەمەد دەمیر و بەشێکی بەرپرسانی حکوومی تورکیا بە یەکەم گەشتی فڕۆکە سەردانی شاری ھەولێر دەکەن.
بە بۆنەی دەستپێکردنی گەشتی فڕۆکەکان بە بەشداری بەپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش رێوڕەسمێک رێکدەخرێت.