Sarp Özer
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سوپای توركیا هه‌ستیاری زۆری نیشانداوه له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له مۆسكۆ سه‌باره‌ت به ئیدلب واژووكرا و به‌پێی ئه‌وه‌ش له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جموجۆڵ ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌و ئاگربه‌سته‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووكرا، ئامانجی ئه‌وه‌یه هێرشه‌كانی رژێم راگرێت كه ئاسایشی توركیا و ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و بووه‌ته هۆی تراجیدیایەکی مرۆیی.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌میشه‌یی بوونی ئاگربه‌سته‌كه، راگرتنی خوێنڕێژی، گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سی بێ تاوانی ده‌ربه‌ده‌ربوو كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن بۆسه‌ر ماڵ وحاڵی خۆیان، كاری له پێشینه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گه‌ل و سنوورهكانێتی و هاتووه ''سوپای توركیا هه‌ستیاری زۆری نیشانداوه له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له مۆسكۆ سه‌باره‌ت به ئیدلب واژووكرا و به‌پێی ئه‌وه‌ش له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جموجۆڵ ده‌كرێت''.
سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ست، سه‌رچاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن ''ده‌مانه‌وێت بزانرێت كه وه‌ك چۆن پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه جێگه‌ی باس نییه، ئاماده‌ین ئەگه‌ر پێویست بكات هێز دژی ئه‌وانه به‌كاربهێنین كه ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌وڵه‌كانی پێشێلكاری رژێم له‌لایه‌ن ئێمه‌وه زانراوه و چاودێری ده‌كرێت. چاوه‌ڕوانیمان له فیدراسیۆنی رووسیا وه‌ك گه‌ره‌نتیكار ئه‌وه‌یه رژێم ته‌واو پابه‌ندبكرێت به‌و خاڵانه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه''.