Ramal Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
عەنتاب - AA
نزیکەی ٥٠٠ هاووڵاتی سووری کە لە قەزای کارکامش-ی سەربە پارێزگای عەنتاب دەمانەوە، دوای پاککردنەوەی جەرابلوس لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تیمەکانی هێزی تایبەت و هێزە چەکدارەکانی تورکیا، بە پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە باکووری سووریا دەستیپێکردووە، وەک یەکەم ناوچە شارۆچکەی جەرابلوس-یان ئازاد کرد، لە ئێستاشدا پەنابەرە سوورییەکان لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە جەرابلوس.
هاووڵاتییانی سووری کە بەهۆی جەنگی ناوخۆوە پەنایان بۆ تورکیا هێناوە دوای ئەوەی لە شارۆچکەی کارکامش لەدامەزراوە پەیوەندیدارەکان کارەکانیان رایی کرد هاتنە دەروازەی سنووری کارکامش. دوای تۆمارکردنی ناویان لە هۆڵی وەرزشی کاراکامش، جانتا و کەلوپەلەکانیان خستە ناو بارهەڵگرەکان و دوای پشکنین چوونە ناو بارهەڵگرەکان و رەوانەی جەرابلوس کرانەوە.