Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دواین راپۆرت له‌سه‌ر گڕگرتنی گالاكسی نۆت 7 كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تازه‌كانی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی كۆریای باشوور له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی سامسۆنگ، بانگه‌وازی له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مۆبایله كرد، مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سامسۆنگدا بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووە "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له‌باره‌ی كێشه‌كه‌وه، سامسۆنگ فرۆشی گالاكسی نۆت 7ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا راگرتووه و داوای له به‌كارهێنه‌رانی كردووه، مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه و به‌كارینه‌هێنن".
لهڕوونهكردنهوهكهدا داوا له به‌كارهێنه‌ران كراوه په‌یوه‌ندی به رێگا یاساییه‌كانه‌وه بكه‌ن و مۆبایله‌كانیان به‌كارنه‌هێنن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و دراوه كه یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمپانیاكه سه‌لامه‌تیی به‌كارهێنه‌رانه و داوایان له هه‌موو هاوبه‌شه‌كانیان كردووه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، تا كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان فرۆشی گالاكسی نۆت 7 رابگرن.
پێشتر هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی AT&T و T-Mobileی ئه‌مریكی و Vodafone و EE كه ناوه‌نده‌كه‌یان له بەریتانیایه، فرۆش و گۆڕینی گالاكسی نۆت 7یان به‌هۆی كێشه‌ی گڕگرتنه‌وه راگرتبوو.
سامسۆنگ له مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه ملیۆنەها ئامێری به‌هۆی كێشه‌ی گه‌رمبوونه‌وه بانگهێشتكرده‌وه بۆ گۆڕین، به‌ڵام دوای راپۆرت و گله‌ییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی گڕگرتنی ئامێره‌كان، دوێنێ بڕیاری دا به‌رهه‌مهێنانی گالاكسی نۆت 7 هه‌ڵپه‌سێرێت.