Rewa Mahmut Hasan
13 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند کە ئەوان گرووپەکانی ئەحرارولشام و جەیشولئیسلام بە رێکخراوی تیرۆریستی ناناسن.
کیربی لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی ئاسایی خۆیدا، ئاماژەی بەوە دا کە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی سووریادا نەهاتووە و ئاشکرای کرد دەبێت رێکخراوەکانی ناو لیستی تیرۆری نەتەوەیەکگرتووەکان بەدەر بگیرێن لە رێککەوتنەکانی وەستانی شەڕ.
کیربی باسی لەوەش کرد کە کاتێک وەزیری دەرەوە جۆن کیری رایگەیاندووە داعش و ئەلنوسڕە و هەندێک لە رێکخراوەکانی تر، مەبەستی لە ئەحرارولشام و جەیشولئیسلام نەبووە.
لەلایەکی ترەوە لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لە کوشتنی باهۆز ئەرداڵ دەکات گوتەبێژێکی تر بەناوی ئەلیزابێت ترودیاو، رایگەیاند کە ئەوان هەواڵەکە پشتڕاست ناکەنەوە هەروەک بەدرۆشی ناخەنەوە.