Tufan Aktaş
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئادیس ئابابا - AA
له ئاکامی پەلامارێک بۆسه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربه وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا بە بۆمب له مۆگادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵ، سێ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له كاتێكدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌ربه وه‌قفه‌كه له مۆگادیشۆ له میانی رۆیشتندا بووه بۆمبه‌كه‌ی پیادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوون گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوچه‌كه و باری ته‌ندروستییان باشه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی پەلامارەكهی لە ئەستۆ نه‌گرتووه.