Ekip
19 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2022
مۆگادیشۆ-AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای سۆماڵ‌دا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب له سۆماڵ، ١٠ ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای وڵاته‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سوپای سۆماڵ له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی هیران و شابلی ناوه‌ند ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب ئه‌نجامداوه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی رێكخراوه‌كه، ١٠ ئه‌ندامی ئه‌لشه‌باب كوژران.
گوته‌بێژی سوپای سۆماڵ، عه‌بدوڵڵاهی عه‌لی عانوود ئاشكرایكرد ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر رێكخراوه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.