Heman Hussein Yaseen
24 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2023
هه‌ولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بازرانی دەستی پێ‌کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاكان فیدان دوای تەواوبوونی دیدار‌و کۆبوونەوەکانی لە بەغدای پایتەخت، بەرەبەیان گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌فین دزه‌یی و به‌پرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
وێستگەی یەکەمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاكان فیدان کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستی پێكرد.
دوێنێ چوارشەممە سەرۆکۆماری عێراق عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و شاندی یاوەری کرد، دواتر لە کۆبوونەوەی نێوانیان هەردوولا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
هه‌ر له به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاكان فیدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانییان تاوتوێكرد.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی سێشممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاكان فیدان گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن پێشوازی لێكرا.