Sangar Hamad Azeez
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ 'وڵاتانی نیمچە پێگەیشتوو' لە تورکیا دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەکە کە لە ئوتێلی تایتانێک لە ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی باڵا و نوێنەرانی وڵاتان بەشدار دەبن.
دیداری وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیران و نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار بەر لە کۆبوونەوەکە بە داخراوی بەڕێوەچوو.
بڕیارە لە رێوڕەسمی کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتارێک پێشکەش بکات.