Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرک - AA
لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بێ هیوابوونی لە سەرکەوتن، کاندیدی دیموکراتەکان، هیلاری کلینتۆن ئەمڕۆ هیچ وتارێکی نابێت بۆ لایەنگرانی.
دوای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران و لایەنگرانی هیلاری کلینتۆن لەبەردەم مەیدانی جاڤیت سەنتەر لە نیویۆرک کۆبوونەوە و چاوەڕێی وتاری سەرکەوتنی هیلاری بوون، بەڵام دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکان رێکخەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی هیلاری کلیتنۆن، جۆن پۆدیستا رایگەیاند کە هیلاری هیچ گوتارێکی نابێت، لەکاتێکدا هێشتا دەنگەکان جیا دەکرێنەوە، دەکرێت کەمێکی تر چاوەڕێ بکەن.هەموو دەنگەکان ببژێردرێت.
پۆدێستا گوتی: "شانازیتان پێوە دەکەین. شانازی دەکەین بە هیلاری کلینتۆنەوە.ئەو کارێکی زۆر باشی کرد، تائێستا کێبرکێکە تەواو نەبووە. شەوێکی درێژ و هەڵمەتێکی دوور و درێژ بوو. لە ژمارەیەک ویلایەت دەنگەکان زۆر نزیکن لەیەکەوە، هەربۆیە ئەمشەو شتێک نییە بۆ گوتن".