Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند کە بۆ گه‌یاندنی وڵاته‌كه‌یان به‌ئامانجه‌كانی، پێویسته سه‌رله‌نوێ بزوێنه‌ری ئابووریی ئه‌مریكا بخرێته‌وه گه‌ڕ.
تره‌مپ له‌میانی وتارێكیدا كه پێشكه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجوونی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كرد له دانیشتنێكی هاوبه‌شیاندا، په‌یامه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دووپاتكرده‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند رێگه‌نادات هه‌ڵه‌كانی رابردوو دوای نزیكه‌ی نۆ ساڵ له 250همین ساڵیادی دامه‌زرانی ئه‌مریكادا، زیان به‌ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی هه‌لی كار و خۆشگوزه‌رانیی وڵاتانی دیكه‌وه، چینی ناوه‌ندی ئه‌مریكا لهبچووكبوونهوهدایه و گوتی: "پڕۆژه‌ی جیهانیی یه‌ك له‌دوای یه‌كمان ئه‌نجام دا، به‌ڵام چاره‌نووسی منداڵانی شاره هه‌ژارنشینه‌كانی شیكاگۆ، باڵتیمۆر و دێترۆیت-مان پشتگوێ خست. له‌كاتێكدا سنووره‌كانی خۆمان بۆ هه‌مووان و لێشاوی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرده‌وه، سنووری وڵاتانی دیكه‌مان پاراست. له‌كاتێكدا ژێرخانی ماڵه‌كانی خۆمان ههرهسیانهێناوه، ترلیۆنەها دۆلارمان له وڵاتانی دیكه‌دا خه‌رجكردووه".
ناوبراو رایگه‌یاند نزیكه‌ی 94 ملیۆن ئه‌مریكی به‌شدارییان نییه له ده‌ستی كاردا و 43 ملیۆن كه‌س له سنووری برسێتیدا ده‌ژین، گوتیشی: "باراك ئۆباما له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تییدا له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی زیاتر قه‌رزی ده‌زگا حكوومییه‌كانی كه‌ڵه‌كه كردووه".
دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاند، ئه‌مریكای باكوور دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی بازرگانیی ئازاد، چاره‌كێكی هه‌لی كاری له بواری پیشه‌سازیدا له‌ده‌ستداوه و گوتی: "له‌دوای ئه‌وه‌ی چین ساڵی 2001 چووه ناو رێكخراوی بازرگانیی جیهانییه‌وه تا ئێستا، 60 هه‌زار كۆمپانیامان له‌ده‌ستداوه. ساڵی رابردوو كورتهێنانی بازرگانیمان 800 ملیار دۆلار بووه. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر كاره‌ساتی سیاسیی ده‌ره‌وه‌مان به‌میرات بۆ مایه‌وه."
- "پێویسته سه‌ره‌تا بزوێنه‌ری ئابووریمان سه‌رله‌نوێ بخه‌ینه‌وه گه‌ڕ"
تره‌مپ رایگه‌یاند، له پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیان، پێویسته سه‌ره‌تا بزوێنه‌ری ئابووریی ئه‌مریكا بخه‌نه‌وه گه‌ڕ و بهڵێنیدا، بهژیاندنهوهی پیشه‌سازی، سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ سوپا دابین ده‌كات، ژێرخانی داڕماوی ئه‌مریكا بنیات ده‌نێته‌وه و پرد، رێگاوبان و فڕۆكه‌خانه‌ی نوێ دروست ده‌كه‌ن.
تره‌مپ ئه‌وه‌ی وهبیرهینایهوه كه كه‌مێك له مانگێك زیاتره هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌وه‌ته‌ی به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه تا ئیستا كۆمپانیاكانی فۆرد، فیات-كریسله‌ر، جێنێراڵ مۆتۆرز، سپرینت، سۆفتبانك، لۆكهید مارتن، واڵمارت و كۆمپانیای دیكه به‌بڕی ملیارەها دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و، ئه‌وه‌یش ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و، گوتی: "سه‌نه‌دی پشكه‌كان له 8ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی سێ تریلیۆن دۆلار زیادی كردووه، ئه‌وه‌یش ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كردووه. به‌دابه‌زاندنی نرخی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-35 ملیۆنەها دۆلارمان له باجی فرۆشتنیاندا به‌ده‌ستهێنا و، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له‌سه‌ر قازانجكردنی ملیارەها دۆلار له هه‌موو هاناردهكانی حكوومه‌تدا".
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه رێژه‌ی باجی سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و له‌رووی ئابوورییه‌وه كار له‌سه‌ر چاكسازییه‌كی مێژوویی باج ده‌كه‌ن.
هاوكات تره‌مپ باسی له رێككه‌وتنه بازرگانیه‌كان كرد و، گوتی: "زۆر باوه‌ڕم به‌بازرگانی ئازاد هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌یبێت بازرگانی دادپه‌روه‌ر بێت جیبه‌جێكردنی پره‌نسیپی 'كه‌لوپه‌لی ئه‌مریكی بكڕه و كار به‌كرێكاری ئه‌مریكی بكه' به‌به‌های نزیكه‌ی یەک تریلیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له ژێرخاندا ده‌كات و ملیۆنەها هه‌لی كار دابین ده‌كات".
- دیموكراته‌كان نهچهپڵهڕێزانی تره‌مپیان كرد، نهبهڕێیان كرد
تره‌مپ كه له‌لایه‌ن كۆمارییهکانەوه له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ هۆڵه‌كه چه‌پڵه‌ڕێزان كرا و، دوای چوونی بۆسه‌ر سەکۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌پێوه چه‌پڵه‌ڕێزانیان كرد، تهوقهنهكردنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی دیموكراته‌كاندا بووه مایه‌ی سه‌رنجی ئه‌و گوتاره مێژووییه‌ی.
له كاتێكدا دیموكراته‌كان به‌نیگه‌رانیه‌وه گوێبیستی ئه‌و تۆمهتانهبوون كه تره‌مپ ئاراسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆبامای ده‌كرد، كۆمارییەكان ناوبه‌ناو چهپڵهرێزانیان ده‌كرد.
وه‌به‌رهێنه‌ران كه ئومێدیان به‌وه بوو دۆناڵد تره‌مپ ورده‌كاری نوێ بدات به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی چاكسازی باج و خه‌رجی ژێرخانه‌وه، بێ ئومێد بوون. كاردانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانیش سنووردار مایه‌وه.