Abdullah Shukur
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش لەبارەی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی گوتی: "ئەم ھەوڵەی کودەتا لایەنی سیاسی، سڤیل و لایەنی دادوەری و پۆلیسیشی ھەیە، بەم پێیەش ئەمانە دەردەھێنرێن. ئایا لەکام کودەتای تورکیا لایەنی سیاسی نەبووە"؟
کورتوڵموش بەشداری لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی تەگەرتە خەبەری کرد و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
کورتوڵموش لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاند کە فەرماندەیی گشتی جەندرمە و فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان بە وەزارەتی ناوخۆ دەبەسترێنەوە و کارکردن لەسەر دەزگاکانی دیکەش بەردەوامە.
لەبارەی داخستنی دواناوەندی سەربازیی کورتوڵموش رایگەیاند کە بە شێوەیەکی جددی کاری لەسەر دەکرێت.
راشیگەیاند کە لە نێو سیاسەتدا تەنھا بە دیموکراسیبوون رێگری لە کودەتا دەگیرێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش لەبارەی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی گوتیشی: "ئەم ھەوڵەی کودەتا لایەنی سیاسی، سڤیل و لایەنی دادوەری و پۆلیسیشی ھەیە، بەم پێیەش ئەمانە دەردەھێنرێن. ئایا لەکام کودەتای تورکیا لایەنی سیاسی نەبووە"؟